زاری كرمانجی-ڕواندز
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، ئاگاداری هاووڵاتیان و شوفێران دەكاتەوە:”ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی 8ی 2026 بە هۆکاری قیڕتاوكردنی بەشێكی ڕێگاكە ڕێڕەوی هاتن لە (جوندیان بۆ ڕواندز)لە كاتژمێر 7ی بەیانی تا 10ی شەو بۆ هەموو جۆرە ئۆتومبێلێك دادەخرێت و شوفێران دەتوانن ڕێگای (جوندیان -سۆران) بە كاربێنن بۆ ڕێڕەوی چوون”.
داواش لە هاموشۆكاران دەكرێت هاوكاری تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران و تیمەكانی بەشی هاتووچوی قەزای رواندز بن و پابەندی ئاگاداركردنەوەكەبن.
































































