رۆژان قیاس-زاری كرمانجی
سەوری بێرۆخی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لە رێگەی زاری کرمانجیەوە هیواو ئاواتی بۆ ساڵی نوێ دەخاتەڕوو دەڵێت: ” ئاواتم بۆ ساڵی داهاتوو درووست بوونی تەباهی و برایەتییە لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، لە پێناو پاراستنی دەستكەوتەكانمان، لە ناوچەكە بەگشتی، هەروەها گرنگیدان بە رەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان”.
ئاماژەی بەوەشکرد: ” ئەم ساڵ به بەراورد بە ساڵانی رابردوو باشتر بوو، حكوومەت توانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابین بكات، ههروهها لە هەشت ساڵی رابردوودا، ئەم ساڵ زۆرترین پڕۆژەی خزمەت گوزاری لە هەموو شارو شاروچكەكانی كوردستان ئەنجام درا و بەردەوامیشه، له ههمووش گرنگتر بەرقەراربوونی ئەمن و ئاسایشی هەریمی كوردستان بوو لەمساڵهدا”.