زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک/هەولێر ڕادەگەیەنێت لە ڕۆژانی داهاتوودا سەبەتەی خۆراکی مانگی 11 دابەش دەکرێت، بریکارەکانی خۆراک دەکاتەوە لە ڕۆژانی پشووی فەرمیشدا تا 29ی مانگ دەوام دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک/هەولێر بۆ بریکارەکان ڕایگەیاندووە، لە 26 ی مانگ تا 29-12-2022 لە فەرمانگەکەیان لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاکوو 1ی پاشنیوەڕۆ دەوام دەکرێت.
داوا لە بریکارەکانی ژمارە (٢٠١+٢٠٢+٢٠٣+٢٠٤+٢٠٥+٢٠٦+٢٠٧+٢٠٨+٢٠٩+٢١٠+٢١١) دەکەن سەردانی فەرمانگەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری مانگی کانوونی یەکەمی 2022.
هێما بۆ ئەوەش کراوە کە لە ڕۆژانی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی 11ی ساڵی 2022 دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک/هەولێر هۆشداری دەداتە بریکارەکانی ئەگەر هەر بریکارێک پێشەکی لیستی بریکاری نەباتەوە و پارەکەی نەخەوێنێت بەشە خۆراکی بۆ ڕەوانە ناکرێت.