مستەفا دۆلەمەری- زاری کرمانجی:
محەممەد مێرگەسۆری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی مێرگەسۆر باس لەوە دەکات کە ڕێژەی باران بارین لە ناوچەکەدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمتر بووە و دەڵێت:” تا ئەمڕۆ ٢٦- ١٢- ٢٠٢٢ ڕێژەی بارینی باران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمتر بووە.”
گوتیشی:” لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٢ ملم باران باریوە، کۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ گەیشتە ٢٤٧ ملم، کەچی پار ساڵ تاکوو ئەمڕۆ ٣٩١ ملم باران و ٧ سم بەفر باریبوو.”