زاری کرمانجی – سیدەکان
درەنگانی شەوی رابردوو، لە گوندی قەڵێتانی سەر بە قەزای سیدەکان ماڵی هاووڵاتییەک بە تەواوی سووتا و زاری کرمانجی هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
شوان جەمال دانیشتووی گوندی قەڵێتان و خاوەنی ئەو ماڵەی سووتاوە، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” کاتژمێر 9ی شەوی رابردوو، بە هۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە ماڵەکەمان کەوتەوە و لە ئەنجامدا کەل و پەل و پێداویستی ماڵەکەمان بە خانووکەشمانەوە سووتا.
زیاتر گووتی:” لەلایەن هاووڵاتییان و بەرگری شارستانی سیدەکان خۆشبەختانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا .
گووتیشی:” جیا لە زیانی ماددی، هیچ زیانی گیانیمان بەهۆی ئەو روداوە پێنەگەیشتووە و بەخۆم و خێزانم سەلامەت دەرچووین”.
