پشتیوان کەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرگری شارستانی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” بۆ سەری ساڵ، لە تەواوی بنکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، تیمی تایبەت ئامادەکراوە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو،”
هەر وەکوو مقدەم بەیار محیەدین ئاماژەی بۆ دەکات چەندین تیمی گەڕۆک ئامادەکراوە و بەردەوام لە هاموشۆکردن دەبن لە نێو شار و داواکاریشە لە هاووڵاتییان بە وریایەوە مامەڵە لەگەڵ کەلوپەلی ئامێرەکانی گەرمکەرەوە بکەن و دەڵێت:” تیمی ئامادە و گەڕۆکیش بوونی هەیە، هەروەها داوا لە هاووڵاتییان و هاوشارییانیش دەکەین لە کاتی گەرمکردنەوەی ماڵەکانیان بە وریایەوە مامەڵە لەگەڵ کەلوپەلی ئامێرەکانی گەرم کەرەوە بکەن، تاکوو دوور بن لە ڕووداوی نەخوازراو.”