زاری كرمانجی-سۆران
دەزگای خێرخوازیی بارزانی, بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی IOMو بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران لە دهۆک، لە ڕێکەوتی 24/8/2026، لە کەمپی ئیسیان لە سنووری پارێزگای دهۆک، هاوکاریی نەختینەی بۆ پرۆسەی گەڕاندنەوەی 124 خێزانی ئاوارەی شنگال دابین کرد.
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پشتگیریکردنی ئاوارەکان و یارمەتیدانیان بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان، هەروەها بۆ پشتگیریکردنی هەر خێزانێک لە پرۆسەی گەڕانەوە و دەستپێکردنەوەی ژیان لە ناوچەی خۆیان، بڕی یەک ملیۆن و 558 هەزار دیناری عێراقی بۆ هەر خێزانێک دابین و پێشکەش کرا.
ئەم هەنگاوە بە ئامانجی یارمەتیدانی خێزانە ئاوارەکان بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی خۆیان بۆ زێدیی خۆیان و دەستپێکردنەوەی ژیان و کار و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانیان لە شنگال بەڕێوەچوو.
































































