وەرزش ـ زاری كرمانجی:
6 ـی مانگی داهاتوو، پاڵەوانێتی جامی كەنداوی 25 لە شاری بەسڕەی باشووری عێراق دەستپێدەكات.
یەكەم یاریی پاڵەوانێتیەكە، لەنێوان عێراق و عومان دەبێت. پاڵەوانێتییەكە دوو كۆمەڵە لەخۆ دەگرێت كۆمەڵەی یەكەم (عومان، سعوودییە، عێراق و یەمەن)
كۆمەڵەی دووەم (كوێت، قەتەر، بەحرەین و ئیمارات).
بۆ جامی كەنداو، هەردوو یاریگای مینا و بەسڕەی نێودەوڵەتی ئامادەكراون. یاریگەی مینا ساڵی 2012 نۆژەنكراوەتەوە، 30 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت
یاریگەی بەسڕەی نێودەوڵەتی ساڵی 2013 دروستكراوە، شوێنی 65 هەزار هاندەری لێدەبێتەوە.
جامی كەنداو، لەساڵی 1970 ـەوە بە بەشداری وڵاتانی عەرەبی ئاسیا نزیك لەكەنداو ئەنجامدەدرێت، هەڵبژاردەی كوێت 10 جار نازناوی پاڵەوانێتیەكەی لەبەرگرتووەتەوە كە زۆرترینە. هەڵبژاردەی عێراق 3 نازناوی هەیە و، لەساڵی 1988 ـەوە بەدوای نازناوێكی تر وێڵە.