محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
لە دەروازەی شاری سۆران تا نزیک تڕافیک لایەتی یەکەم چەندین پیکاب لە قەراخی رێگا وەستاون سەرقاڵی فرۆشتنی کاهوون،
رێباز ئیسماعیل، کاسبکارێکە و زیاتر مامەڵەی لەگەڵ فرۆشتنی خاسە بەزاری کرمانجی راگەیاند:“ ماوەی دوو مانگە لێرە خاس دەفرۆشم و تا سەرما زیاتربێت خواست لەسەری زیاد دەبێت، لەم چەند رۆژە بازاڕمان باشبووە خەڵکێکی زۆر روومان تێدەکات.
ئەو فرۆشیارە دەشڵێت:“ پێش مانگێک خواست کەمتر بوو ئەوکات نرخی لە نێوان 500 بۆ 750 دیناری عێراقی بوو ئێستا نرخەکەی بووەتە هەزار دینار و زۆربەشی خۆماڵیەو و لە هەولێرەوە بۆمان دێت.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. بەدر قادر سورچی پسپۆڕی گیادەرمان، باس لە سوود و زیانەکانی دەکات و دەڵێ“: خاس (کاھوو) سەوزەیەکی پڕ لە سوود بۆ تەندروستی ئێمە، خاس (کاهوو) دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی (A, B , C , D, K) تێدایە و چەوری و پڕۆتین و ئاسن و فسفۆر و یۆد و کلۆر و زرنیخ و کۆباڵت و کارۆتین و توتیا و مەگنیزیۆم و کلۆراتی تێدایە.
سوودەکانی:-
- بۆ ئافرەتی دووگیان زۆر بەسوودە
- سێکس ڕێک دەخات
- ڕێکخەری پاڵەپەستۆی خوێنە
- مێشک هێور دەکاتەوە
- بۆ ڕێکخستنی خەو بەسوودە
- وەک چارەسەرێک بۆ قەبزی باشە، چونکە ڕیشاڵی سیلیلۆزی تێدایە
- گورچیلە پاک دەکاتەوە لە زیخ (رمل)
تێبینی:-
ئەوانەی خوێنیان دەمەیێت واباشە نەیخۆن چونکە ڤیتامین K زۆری تێدایە.