ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەیەکی ناوخۆیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، واشنتۆن ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕاندنەوەی دیپلۆماتکارەکانی بۆ ژمارەیەک لە باڵیۆزخانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە کاتی شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی چۆڵکرا بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ڕەنگە لەم هەفتەیەوە گەڕانەوەی کارمەندان و کەمکردنەوەی ڕێوشوێنە بەپەلە لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا دەست پێبکات.
باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا لە ئیسرائیل، لوبنان، سعودیە، قەتەر، ئوردن، عومان، عێراق و کوەیت لەنێو ئەو نوێنەرایەتیانەدان کە بڕیارە ژمارەی کارمەندەکانیان زیاد بکرێت.
بەپێی ئەو پلانە، یەکەم دیپلۆماتکاران دەگەڕێنەوە بۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لوبنان. ژمارەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیل، ئوردن و عومان لە کۆتاییدا دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی تەواوەتی پێش چۆڵکردن.
ئاستی کارمەندانی نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، سعودیە، قەتەر و لوبنان لە سەرەتادا دەگاتە 85%، لە عێراق و کوەیت و بەحرەینیش تا 75% دەبێت. هەروەها سنووردارکردنی یاوەریکردنی ئەندامانی خێزانی فەرمانبەران لە شەش وڵاتی عەرەبی کەنداو و لوبنان بەردەوام دەبێت.


































































