پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، باس لەوە دەكات ماوەی چەند ڕۆژێك بوو بەهای زێڕ هیچ گۆڕانكارییەكی بە خۆوە نەبینیبوو، بەڵام ئەمڕۆ كەمێك بەرز بووەوە دەڵێت:” ئەمڕۆ دووشەممە نرخی عەیارەكانی زێڕ لە ئیدارەی سۆران بۆ هەر مسقاڵێك بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو بڕی سێ هەزار دیناری هاتووەتە سەر و بەرز بووەتەوە.”
نرخی عەیارەكانی زێڕ لە بازاڕی زێرنگرانی ئیدارەی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 24= 449,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 22= 412,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 21 =393,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 18= 337,000 دینارە.
سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران دەشڵێت:” بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو بەهای ئۆنسەش بەرز بووەتەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی یەك ئۆنسە 1798 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.”