ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باکوور، ناوەڕاست و کارایبی (CONCACAF) داوای لە جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (FIFA)، کردووە کە لە پۆستی خۆی لە بەڕێوەبردنی پاڵەوانێتییەکانی لاوان بکشێتەوە. ئەم پێشنیازە لە کاتێکدا دێت کە فیفا دووچاری قەیرانێکی قووڵی حوکمڕانی و کێشەی بڕیاردان بووەتەوە
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : reuters.com ڤیکتۆر مۆنتاگلیانی سەرۆکی یانەی کۆنکاکاف داوای لە جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا کردووە کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی لاوان لە کۆماری دۆمینیکان دوور بکەوێتەوە و دەست لە کار بکێشێت هەروەها ڕایگەیاندووە، بوونی ئەو وزەی نەرێنی لەسەر پاڵەوانێتییەکە زیاتر دەبێت بەهۆی زیادبوونی دژایەتی لەگەڵ سەرکردەکان.
ئینفانتینۆ لە ژێر فشاری سێ کۆنفیدڕاڵیدایە بۆ دەستلەکارکێشانەوە، لەوانە ئەوڕوپا، یەکێتی ئەوروپا، یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا. کۆنکاکاف کە نوێنەرایەتی ئەمریکای باکوور و ناوەڕاست و کارایبی دەکات ، ئینفانتینۆ ئەگەری هەیە ڕووبەڕووی دەنگی نەخێر بێتەوە لەلایەن هاندەران و هێزە ناوچەییەکانی تۆپی پێی جیهانییەوە.


































































