وەرزش – زاری كرمانجی:
بەگوێرەی پرۆگرامی نوێی فیفا، كە پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە، لە مۆندیالی 2026 ژمارەی هەڵبژاردە بەشدارەكان لە (32)وە بۆ (48) زیاد دەكرێت، ئەگەری بەهێز ئەوەیە تیمەكان بكرێن بە (12) كۆمەڵەی چوار تیم یەوە. وەك سەرجەم پاڵەوانێتییەكانی دیكە پشكی شێر بەر كیشوەری ئەورووپا دەكەوێت و، لە 13 هەڵبژاردەوە دەبن بە 16. ئەمریكای لاتین، ئەو كیشوەرەی كێبڕكێی ئەورووپییەكان دەكەن لە زۆری ژمارەی نازناو، لە 4.5 ەوە دەبن بە 6 پێگە. كیشوەری ئەفریقا، پێشتر 5 پێگەی هەبووە، لە مۆندیالی داهاتوو دەبن بە 9 نوێنەر. كیشوەری ئاسیا لە 4 و 5 ەوە تیمەوە دەبن بە 8 هەڵبژاردە. كیشوەری ئەمریكای باكوور، كە پێشووتر 3.5 ی هەبووە، لە مۆندیالی داهاتوو دەبن بە 6 پێگە. هاوكات كیشوەری ئۆقیانووسیا پێگەیەكی جێگیری پێدەدرێت. مۆندیالی 2026 بە هاوبەشی لەوڵاتانی، ئەمریكا، كەنەدا و مەكسیك بەڕێوەدەچێت.