پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕینگرانی قەزای ناوەندی سۆران، باس لەوە دەكات ماوەی چەند رۆژێك بوو بەهای زێڕ هیچ گۆڕانكارییەكی بە خۆوە نەبینیبوو، بەڵام ئەمڕۆ كەمێك بەرز بوویەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی عەیارەكانی زێڕ لە ئیدارەی سۆران بۆ هەر مسقاڵێك بەراورد بە هەفتەی رابردوو رووی لە بەرزبوونەوە كردووە”.
نرخی عەیارەكانی زێڕ لە بازاڕی زێڕینگرانی ئیدارەی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 24= 446,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 22= 409,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 21 =390,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 18= 334,000 دینارە.
سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران دەشڵێت: بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەهای ئۆنسە بەرز بۆتەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی یەك ئۆنسە 1796 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت”.