زاری كرمانجی – سۆران:
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەوا دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە رۆژهەڵاتی هەرێم وهەندێک ناوچەی گەرمیان و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک، دروستبوونی تەم و مژ لە رۆژهەڵاتی هەرێم و ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانی شەودا لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات.
کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی رایگەیاندووە، سبەی دووشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک : 16 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی