ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ڕاگەیاندنی لیژنەی تیپە میللیەکانی سۆران بڵاوی کردەوە؛ ئاگاداری سەرجەم تیپە بەشداربووەکان و وەرزش دۆستان دەکەینەوە کە بڕیاری کۆتایی لەسەر شێواز و سیستەمی بەڕێوەچوونی خولی نایابی تیپە میللییەکانی سۆران بۆ وەرزی 2026 دراوە.
زیاتر ڕوونکراوەتە؛ 16تیپ بەشدارن بە سەر دوو کۆمەڵە دابەشکراون لەهەر کۆمەڵەیەک 8 تیپ لەخۆ دەگرێت بەشێوەی خول لەقۆناغی یەکەم بەرامبەر یەکتر یاری دەکەن،
هەر کۆمەڵەیەک یەکەم و دووەم بەسەر دەکەون بۆ قۆناغی چوارگۆشە بەم شێوەیە؛
یەکەمی کۆمەڵەی A بەرامبەر دووەمی کۆمەڵەی B یاری دەکات
یەکەمی کۆمەڵەی B بەرامبەر دووەمی کۆمەڵەی A یاری دەکات
براوەی یاری یەکەم و دووەم یاری کۆتایی ئەنجام دەدەن و پاڵەوانی ئەم وەرزی خولی نایابی سۆران دەست نیشان دەکرێت، لە هەر کۆمەڵەیەک دوو تیپی کۆتا رێزبەند دادەبەزێت بۆ خولی پلەیەک بۆ وەرزی داهاتوو .


































































