چراخان ئەحمەد ـ سۆران:
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لانكەیەك بۆ پێگەیاندنی چەندین لاو و خانمی بەتوانا، لەبواری وەرزشی چەندین كەسایەتی و مامۆستای بە ئەزموونی تێدا هەڵكەوتووە وەك ئەستێرەیەكی گەشاوە لە ئاسمانی وەرزشی دەدرەوشێنەوە.
مەهدی شەهاب، یەكێكی ترە لەو ئەستێرە درەوشاوەیە، هەر لە تەمەنی لاوییەوە حەزێكی تایبەتی بۆ وەرزش دەبێت و، لە ساڵی (٢٠٠٣) روو دەكاتە هۆڵەكانی وەرزش لە نێویشیان دا وەرزشی هونەرە جەنگیەكان هەڵدەبژێرێت، بەردەوام دەبێت لە بە دیهێنانی خەونەكانی.
مەهدی لەدیدارێكی بۆ زاری كرمانجی دەلێت: “ئەو حەزەی كە بۆ وەرزش هەمبوو لە مناڵیەوە نە بوو، بەڵكو لە تەمەنێكی پێگەیشتوومەوە چەكەری كرد. لە ساڵی ٢٠٠٣ یەكەم هەنگاوم نا بۆ ناو ژیانی وەرزشی.”
مەهدی، بە درێژایی تەمەنیشی بە شداری لە دوو جۆری جیاواز لەهونەری جەنگی كردووە، ئەوانیش (بادی بولدینگ و MMA)، بۆ ماوەی حەوت ساڵ بەبێ دابڕان لەو هونەرە بەردەوام دەبێت، بەهۆی كارامەیی و لێهاتووییەوە دەبێتە براوەی چەندین خەڵات و بروانامە، لەوانەش قایشی رەش وەردەگرێت لە یاریی (K1).
مەهدی زیاتر دەڵێت: “هەڵبژاردنی ئەم جۆرە وەرزشە بە حەز و ئیرادەی خۆم بووە، چونكە خودی وەرزش سەرچاوەیە بۆ لەشێكی تەندروست و ئاسوودەیی و دەرونێكی ئارام.”
ناوبراو ئاوات دەخوازێت، كە گەنجانی وڵاتەكەی لە هەر چوارپارچەی كوردستانەوە رووبكەنە وەرزش بەتایبەت هونەرە جەنگیەكان لە زانكۆ و پەیمانگە وەرزشیەكان بخوێنن، بۆ ئەوەی بە شداری بكەن لە پاڵەوانێتییە جیهانیەكان ئاڵای پیرۆزی كوردستان بەرز و پیرۆز رابگرن، تاوەكو نیشانی هەموو وڵاتانی بدەین كە ئێمەش لە رووی یاریزان و وەرزشیەوە پێشكەوتووین یاریزانی لێهاتوومان هەیە.
سەبارەت با حەزی گەنجان بۆ وەرزش و بەشداری كردنیان لە جۆرەكانی تری وەرزش دەڵێت: “لە رووی حەز و ئیرادەی گەنجانەوە لە چاو ساڵانی رابردوو گەنجێكی زۆر روویان لە وەرزش كردووە، كە ئێستا لە ئاستێكی باش دایە ئەگەر بێت و، لایەنە پەیوەندی دارەكان ئاورێكی جدی لە وەرزش بدەنەوە لە چاو ئەم ساڵ باشتریش دەبێ”.
هۆكاری زیادبوونی رێژەی گەنجان بۆ یارییە وەرزشیەكان دەگەرێنێتەوە بۆ ئەوەی، كە جیلی نوێ زیاتر روو دەكەنە وەرزش وەك بەشەكانی تر بەتایبەت هونەرە جەنگیەكان.”
مەهدی شەهاب لە سەكۆی زاری كرمانجیەوە دوا پەیامی خۆی دەگەیێنێت: “هیوادارم زیاتر گرنگی بدرێت بە هونەرە جەنگییەكان بەتایبەتی كانگ فوتوا یاری جەنگیەكانی نێو رینگ، بەهیوام هەمیشە بەرز و شەكاوەبێت ئاڵاكەمان”.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆتە لانكەیەك بۆ هونەرە جەنگیەكان لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان. لەزووەوە سۆران ئاشنا بووە بە هونەرە جەنگیەكان ، بەدیاریكراوی لەساڵانی 1986 هونەرە جیاوازەكانی جەنگی لەنێوخەڵكدا بڵاوبوەتەوە.