پشتیوان كەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری چاكردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی ئیدارەی سۆران، دەڵێ: 3 تیم بۆ راماڵینی بەفر لە ئیدارەی سۆران پێكهێنراون، تیمەكانیش بەسەر قەزا و ناحیەكانی سنوورەكە دابەشكراون.
ئەندازیار خوسرەت سادق، بۆ زاری كرمانجی دیاركرد: لە 24 كاتژمێری رابردوودا 5 سم بەفر لە حاجی ئۆمەران باریوە، تیمەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیەكەمان توانیویانە رێگاكە خاوێن بكەنەوە و ئێستا هیچ گرفتێكی هاتووچۆ نییە.
دەشڵێ:” بەپێی ئەوەی ئیدارەی سۆران ناوچەیەكی شاخاوییە، ساڵانە لەم وەرزەدا بەرد و خۆڵی زۆر دێتە سەر شەقامەكان، بەمەش تیمەكانمان لە ئامادەباشی دان، بۆ ئەوەی بەربەست لەبەردەم هاتووچۆی شۆفێران و هاووڵاتییان دروست نەبێت، هەروەها بەفر بارینیش بە هەمانشێوە پێویستی بەڕاماڵینی بەردەوام هەیە، بۆ ئەمەش سێ تیمان هەیە، ئەوانیش لە سۆران، مێرگەسۆر و چۆمان، بۆ ئەوەی زووتر بە ئیش و كارەكان رابگەن”.