وەرزش ـ زاری کرمانجی:
دوای بەدەستهێنانی جامی جیهانی، پاولۆ دیبالای هێرشبەری رۆما پەیامێکی بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ناردووە.
کاتێک بۆ یەکەمجار کریستیانۆم ناسی، پێی گوتم هەرگیز شەرم مەکە لە داوای ئامۆژگاری و گوتی: من بە پێچەوانەی تۆ دەزانم چۆن نازناوی چامپیۆنسلیگ بەدەست بهێنم.”
دیبالا، درێژەی پێدەدات: “منیش ئەمڕۆ نامەم بۆ نارد و پێم گوت “شەرم مەکە لەوەی داوای ئامۆژگاری بکەیت، چونکە من بە پێچەوانەی تۆ دەزانم چۆن جامی جیهانی بەدەست بهێنم.”
دیبالا، وەک یاریزانی یەدەگ لەیاریی فایناڵ بەشداریکرد، لە لێدانە یەکلایکەرەوەکان توانی گۆڵ تۆماربکات.