زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
لە بڕیارێکی نوێدا یەکێتی ئەوروپا بەنیازە پاتری گۆڕاو بۆ مۆبایلە زیرەکەکان بهێنێتەوە.
یەکێتی ئەوروپا لەم دواییانەدا بڕیاری گرنگی سەبارەت بە بەرهەمهێنەرانی بەرهەمی ئەلیکترۆنی داوە. دوایین یاسای یەکێتییەکە تایبەتە بە بەرهەمهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان، کە داوایان لێدەکات پشتگیری لە فرۆشگاکانی ئەپی لایەنی سێیەم بکەن، هەروەها گروپی بەرهەمهێنەرانی مۆبایل تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ مۆڵەتیان هەیە کە دەرچەی USB C لە ئامێرەکانیاندا بەکاربهێنن، ئەم یاسایە ئایفۆنەکانی ئەپڵیش دەگرێتەوە، جگە لەوەش یەکێتی ئەوروپا بەنیازە لە ڕێککەوتنێکی کاتیدا پاتری گۆڕاو بۆ مۆبایلە زیرەکەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دیکە بگەڕێنێتەوە.
ئەگەر یاسا نوێیەکە دەربچێت، بەرهەمهێنەران نزیکەی سێ ساڵ و نیویان دەبێت بۆ نۆژەنکردنەوەی ئامێرە نوێیەکان بەپێی یاسای یەکێتی ئەوروپا، بەم شێوەیە بەکارهێنەر دەتوانێت پاتری کەم و کوڕی لە ئامێرەکە دەربهێنێت و بیگۆڕێت.