زاری كرمانجی :
سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان، سەركۆنەی هێرشە درۆنییەكانی سەر پیرمام دەكات و بە پێشێلكارییەكی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەكان و سەروەریی خاك وەسفی دەكات. داواش لە حكوومەتی فیدراڵی دەكات بە ئەركی دەستووریی خۆی هەستێت و رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە دەستدرێژییانە.
دەقی راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی داواكاریی گشتی هەرێمی كوردستان :
ئەمڕۆ 17ی ئابی 2026، نووسینگەی تایبەتی رێزدار سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێز بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام، بە درۆنی ئاراستەكراو لە ئێرانەوە كراونەتە ئامانج. لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە دەستدرێژییە ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری و سەروەری هەرێمی كوردستان و عێراق تێكدەدات و پێشێلكاری یاسا نێودەوڵەتییەكانیشە، بۆیە بە توندی سەركۆنەی دەكەین.
داواكارین حكوومەتی فیدراڵی عێراق بە ئەركی دەستووری خۆی هەستێت و رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو جۆرە دەستدرێژییانە و مسۆگەركردنی رێزگرتن لە سەروەری عێراق و سەروەری هەرێمی كوردستان.
یەكەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان


































































