زاری كرمانجی :
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، هاوسۆزی خۆی بۆ گەل و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت و بە توندی سەركۆنەی هێرشە درۆنییەكەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی دەكات. عەبدی رایدەگەیەنێت، ئەم هێرشە دەستدرێژییە بۆ سەر ئیرادەی گەلی كوردستان و بە ئامانجگرتنی دامەزراوە فەرمییەكانی دەوڵەتە.
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، “هاوسۆزی خۆمان بۆ حكومەت و گەلی هەرێمی كوردستان دەردەبڕین و بە توندی سەركۆنەی ئامانجگرتنی نووسینگەی سەرۆكی حكوومەت دەكەین.”
عەبدی راشیگەیاند: “ئەم ئامانجگرتنە كارێكی رەتكراوە و نائەخلاقییە و گوزارشتە لە دەستدرێژی بۆ سەر ئیرادەی گەلی هەرێم و بەشێكی سەرەكی لە دامەزراوەكانی دەوڵەتی عێراق.”


































































