زاری كرمانجی-سۆران:
لە دوێنێ ئێوارەوە دانیشتووانی زۆربەی قەزاو شارۆچكەو گوندەكانی ئیدارەی سۆران بێ كارەبان و بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆرانیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
لەمبارەوە ئەندازیار فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی كارەبای سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” لە دوێنێ ئێوارە شاحینەی ویستگەی كارەبای بەڕێوەبەرایەتیمان لە كاركەوتووە، بەمەش دانیشتووانی زۆربەی شارو شارۆچكەو گوندەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بێ كارەبای نیشتیمانی بوونە، تیمەكانی كارەبای سۆران و هەولێر سەرقاڵی چارەسەر كردنی گرفتەكەن و ئەمڕۆ یەكشەممە چاكدەكرێتەوە”.
ئاشكراشی: ” بە لەكار كەوتنی ئەم وێستگەیە تەنها كارەبای قەزای ڕواندز و ناحیەی خەلیفان، كێشەی بۆ درووست نەبووەو ئاساییە ئەوانیش نەكەوتوونەتە سەر ئەم وێستگەیە”.