زاری کرمانجی-سۆران
نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران، سەرجەم هاووڵاتیانی سنورەكە ئاگادار دەكاتەوە، لە كاتی دەرهێنان یان نوێ كردنوەی پاسپۆرت كە نرخی تەنها 91 هەزار دینارە، پێویستە (ماستەر كارت / ڤیزا كارت) ی تایبەت بەخۆیان یان كەسێكی نزیكی خێزانی خۆیان (باوك، دایك، خوشك، برا، هاوسەر، كچ، كور) بە كار بهێنن بۆ پارەدانی ئەلكترۆنی، بۆ ئەم ڕێكارەش دەتوانن سەرجەم كارتەكانی هەژماری من وە ڤیزاكارتەكانی كە لە خوارەوە ئاماژە پێكراوە بەكاربهێنن:-
بانكی NBI(مصرف اڵاهلی العراقی)، بانكی IIB(مصرف الإسلامی العراقی)، بانكی RT ) بانكی جیهان) بانكی (مصرف) بغدا، بانكی FIB ( بانكی رافیدین (Qi.Cart) Zain cart( Nass pay cart)
تێبینی:- لەكاتی بەسەرچوونی پاسپۆرت هیچ پێبژاردن(غرامە) ناهێتە وەرگرتن.
هەروەها ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەكەینەوە كە بەمەبەستی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت سەردانمان دەكەن پێش دانانی نۆرەی ئەلیكترۆنی دڵنیابنەوە لە ڕێكەوتی بەسەرچوونی كارتەكانیان.
چونكە لە ئەگەری بەسەرچوونی كارتی نیشتمانیەكانیان ناتوانین كارەكانیان بۆ ڕایی بكەین و پێویستە كارتی نیشتمانیەكانیان نوێ بكەنەوە پێش دانانی نۆرە بۆ پاسپۆرت.


































































