شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
توێژەرانی زانكۆی ئۆلو دەڵێن, لە توێژینەوەیەكدا خواردنەوەی قاوە بەراورد كراوە لەگەڵ نیشاندەرەكانی وەك پێكهاتەی جەستە، ئاستی ترشی ئەمینی خوێن، دۆخی گلوكۆز و ئەنسۆلین، هەروەها هۆرمۆنەكانی وەك هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن و گڵۆبۆلین بەستنەوەی هۆرمۆنی سێكسی (SHBG).
لە دەرەنجامە گرنگەكانی توێژینەوەكە ئەو كەسانەی كە قاوەیان زیاتر خواردووەتەوە، بە تێكڕا چەوری كۆی جەستەیان و چەوری ناوپۆشی جەستەیان كەمتر بووە لەگەڵ ئاستی بەرزی بارستەی ماسولكەكانییان ، هەرچەندە پێوەرەكانی بارستەی جەستەیان (BMI) جیاوازییەكی بەرچاوی لەگەڵ ئەوانەی كەمتر قاوەیان خواردووەتەوە.
هەروەها توێژەران بۆیان دەركەوتووە كە زیاتر خواردنی قاوە پەیوەندی بە كەمبوونەوەی ئاستی ترشە ئەمینییە زنجیرە لقدارەكان (BCAA) لە خوێندا هەیە. ئەم پێكهاتانە كاتێك بە تێپەڕبوونی كات بەرز دەبنەوە، لە هەندێك لێكۆڵینەوەدا پەیوەندییان بە زیادبوونی بەرگری ئەنسۆلین و مەترسی زیاتری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەمەوە هەیە.


































































