شههلا سۆفی- زاری كرمانجی:
با لەبارەی تایبەتمەندییەکانی تۆوی كودی دهتوانین بڵێین کە ئەم جۆرە تۆوە ڕەنگە لە ڕووکەشدا زۆر بچووک دەرکەوێت، بەڵام لە دڵی ئەم توێکڵە بچووکەدا، تایبەتمەندی بەنرخ هەیە.
ئهم تۆوه دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا ٣، کە کاریگەرە لە کەمکردنەوەی هەوکردن و ئازارەکانی پەیوەست بە سوڕی مانگانە. بڕێکی بەرچاو لە زینکی تێدایە کە زۆر کاریگەرە لە باشترکردنی کارکردنی سیستەمی زاوزێ. کەمکردنەوەی گرژبوونی سک لە کاتی دووگیانیدا,ههروهها باشترکردنی کارکردنی ڕیخۆڵە و ڕێگریکردن لە سکچوون و قەبزی وباشترکردنی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن بۆ گەیاندنی ئۆکسجین بۆ کۆرپەلە و باشترکردنی پرۆسەی گەشەکردنی مێشک و بڕبڕەی پشتی کۆرپەلە
کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە کاتی دووگیانیدا. لهلایهكی ترهوه دەتوانێت هەندێک لە نیشانەکانی وەستانی سوڕی مانگانە ڕزگار بکات. هۆرمۆنەکانت لەم ماوەیەدا جێگیر دەکات. جگە لەوەش بڕێکی زۆر مادەی لیگنان لەخۆدەگرێت، کە خێزانێکە لە مادەی فیتۆئیسترۆجین، کە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و ژنانی دوای وەستانی سوڕی مانگانە زۆر کەمدەکاتەوە.
تۆوی كودی هۆكاره بۆ ڕێگریكردن له گهورهبوونی پرۆستات.کەمی زینك لە جەستەی پیاودا دەبێتە هۆی هەندێک نەخۆشی پەیوەست بە کۆئەندامی دەردانی، وەک زۆر میزکردن و ئازار لە کاتی میزکردندا. جگە لەوەش تۆوی كودی تایبەتمەندی هەیە کە دەتوانێت یارمەتیت بدات کۆنتڕۆڵی میزڵدانەکەت بکەیت و ڕێگری بکەیت لە هەندێک هەوکردن.


































































