ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
زەین ئەلعابدین ئەسەدی، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی نەجەف ئاشکرایکرد، سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە لە پارێزگاکەدا مانگانە لانیکەم پێویستی بە 600 ملیۆن دینار هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی بۆ دەرمان و پێداویستی و خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە چارەسەری نەخۆش.
بەپێێ ماڵپەڕی : almadapaper سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە توشبووانی پارێزگا جۆربەجۆرەکانی عێراق وەردەگرێت، خزمەتگوزارییەکانیش تەنها بۆ دانیشتوانی نەجەف سنووردار نییە. ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵانە لەنێوان 2500 بۆ 3000 حاڵەتی نوێ تۆماردەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەو پێیەی ئەو نەخۆشانەی چارەسەر دەکرێن پێویستیان بە بەدواداچوونی بەردەوام و پشکنین و چارەسەری خولیی هەیە، ئەمەش فشار لەسەر سەنتەرەکە زیاد دەکات و دابینکردنی بەردەوامی بودجە و ئامێرەکان دەکاتە شتێکی پێویست بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکان.


































































