ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ڕاگەیێندراوێک لە زانکۆی سۆران، بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، دەست دەکات بە دابەشکردنی فۆڕمی تاقیکردنەوەی جەستەیی و کارامەیی بەسەر دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی ـ وێژەیی) و دەرچووانی پەیمانگەی وەرزشیی حکومی و ناحکومی.
لێژنەی دابەشکردنی فۆڕمی بەشەکە سەرجەم ئارەزوومەندان ئاگادار دەکاتەوە، کە:
دەرچووانی خولی یەکەم و دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەمان رێکەوت فۆڕمیان پێ دەدرێت.
ماوەی وەرگرتنی فۆڕم لە (2026/8/11) دەست پێدەکات و لە (2026/8/30) کۆتایی دێت، بۆ وەرگرتنی فۆڕم سەردانی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشەکان بکەن لە باڵەخانەی فاکەڵتی ئاداب- کەمەپسی زانکۆ.


































































