زاری كرمانجی
مستەفا سەنەد، وەزیری پەیوەندییەکانی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای دەكات: “ بڕیارێکی فەرمی بۆ لابردنی سفر لە سەر دراوی دینار و گۆڕینی شێوازی دراوەکە دراوە.
دەشڵێت، بڕی 8 تریلیۆن دیناری ونبوو هەیە کە لای خەڵکە و ئاشکرای ناکەن، دەوڵەت لە رێگەی چاپە نوێیەکەی دراوەوە ئەو پارانە دەگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
ئاماژەش بەوەدەدات: ” ئەم هەنگاوە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو سەرمایانەیە کە تا ئێستا بێسەروشوێنن و نەهێنراونەتە ناو سیستەمی بانکییەوە.


































































