مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەركانی گشتیی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیاندراوێكی دا ڕایدەگەیەنێت “تا شكستی بەتەواوەتی دوژمنانی زایۆنیستی ئەمریكی لە ناوچەكە و مافەكانی نەتەوەی قارەمانی ئێران بەدی نەهێنرێت، دەستبەردار نابین.”
لە ڕاگەیاندراوەكەی ئەركانی گشتی كە ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاوی كردووەتەوە هاتووە “ئەركانی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران بە پێزانینی ئیرادەی پۆڵایین و ئیرادەی پتەوی نەتەوەی خۆپارێز و سەبوور و ڕاسپێردراوی ئێرانی ئیسلامی، دڵنیایان دەكاتەوە كە تا شكستی تەواوەتی دوژمنانی زایۆنیستی ئەمریكی لە ناوچەكەدا و مافەكانی نەتەوەی قارەمانی ئێران بەدی نەهێنرێت و دوژمن تەسلیم دەبێت، لە بەرامبەر ئەمریكای دەستدرێژكاردا، دەستبەردار نابێت.”


































































