ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
لە مەکسیک، زۆرێک لە ئافرەتانی نابینا ڕووبەڕووی گوشاری کۆمەڵایەتی دەبنەوە کە ناچاریان دەکات لە ماڵەوە بمێننەوە و پشت بە خێزانەکانیان ببەستن. دامەزراندن و دروستبوونی یانەکان وەک “Chilangas FC” یانەی تۆپی پێی ئافرەتانی نابینایە لە مەکسیک، لەلایەن ڕاهێنەر ڤێندی دەل ڕیۆوە دامەزراوە، ژینگەیەکی ئارام و پارێزراویان بۆ ڕەخساندوون کە تێیدا هەست بە تەنهایی نەکەن و لەگەڵ ئافرەتانی تردا کۆببنەوە کە هەمان دۆخیان هەیە.
بەپێی ماڵپەڕی : ua.news لە تۆپی پێی نابینادا تیمەکان پێنج بە پێنج یاری دەکەن و یاریزانانی یاریگا دەمامکی ڕەش لە چاو دەکەن بەبێ گوێدانە ئاستی بینینیان، تۆپەکە پڕە لە توخمە کانزاییەکان کە دەنگی لێوە دێت، ئەمەش ڕێگە بە یاریزانەکان دەدات شوێنپێی جوڵەکانی تۆپەکە بگرن. لە کاتی یارییەکەدا دەبێت بینەران بێدەنگ بن و تاکە یاریزانی بینایی کە ڕێگەی پێدەدرێت گۆڵپارێزە، کە یارمەتی هاوڕێکانی دەدات لە نێو یاریگاکەدا. یارییەکە پێویستی بە شوێنێکی یاریکردنی داخراو هەیە کە دیواری هەبێت لە کاتی گەڕانەوەی تۆپەکە ئاماژەی بیستنی زیادە دروست بکات.
لە ئێستادا شەش تیپی تۆپی پێی کوێری ئافرەتان لە مەکسیک هەیە، لەنێویاندا یانەی چیلانگاس ئێف سی.


































































