مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، هۆشداری بە سەرۆكی ئەمەریكا دەدات و دەڵێت “لە جیاتی هەڕەشەكردنی بەردەوام، ئاگاداری ئاسایشی خۆت بە.”
ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران لە هەژماری خۆی لە یەكێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پەیامێكی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ناردووە و نووسیویەتی “سەرۆكی ئەمریكا لەبری ئەوەی بەردەوام بێت لە هەڕەشە بێكۆتاكان سەبارەت بە گەرووی هورمز، پێویستە خەمی ئاسایشی خۆی بخوات.”
دەشڵێت “ڕەنگە دۆخێك بێتە ئاراوە كە ناچار بیت پەنا بۆ بارهەڵگرێكی خۆراك ببەیت بۆ پاراستنی گیانی خۆت.”
ئەم قسانەی عەزیزی لەدوای ئەوە هات كە ترەمپ لە كاتی بەشداریكردنی لە لووتكەی ناتۆ لە ئەنقەرە لە ترسی هەوڵێكی تیرۆركردن لەڕێگەی بارهەڵگرێكی گواستنەوەی خواردن و پێداویستی فڕۆكەخانە بە نهێنی لە فڕۆكە سەرەكییەكەوە گوازرانەتەوە بۆ فڕۆكەیەكی سەربازیی بچووكتر.

































































