رێبوار حەمەلاو شوان
رۆژانێک لە دیرۆکی گەل و نەتەوەکان و ناوچەکە و جیهان دەبنە هۆی گۆڕانکاری و وەرچەرخانێکی گرنگ لەسەر داهاتوو و چارەنووسی نەتەوەیەک ، رۆژی 16ی ئابی 1946 ، بۆ گەلی کورد وەک نەتەوەیەکی ڕەسەن ، ئەم بۆنە مێژووییەکە کە تێیدا گەلی کورد لە تاریکی و بێ ئومێدییەوە هێنایەوە سەر شانۆی ڕووناکی و درێژەپێدان بەخەباتی نەتەوەیی ونیشتیمانە و ئینجا خاوەن لەهەمان رۆژیشیدا ڕابەرێکی مێژوویی کە هەموو تەمەنی پێشمەرگە بووە لە پێناو بەدیهێنانی مافەرەواکانی نەتەوەکەی تەرخان کرد ، رۆژێکی پڕ شانازی و سەروەرییە
لە ساتەوەختێک کە گەلی کورد وەک نەتەوەیەکی ڕەسەن و ماف و خاک داگیرکراوی چەنگی زڵهێزان و داگیرکەران ڕووبەڕووی دڕندەترین ستەمی مێژوویی ببووەوە و هەوڵی بێ ئومێدکردن و خۆرادەستکردن و تواندنەوەی لە نێو چوار دەوڵەتی داگیرکەری عەرەب،فارس، تورک دەدرا لەناوچەکەدا ، پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگەی نەدا مەشخەڵی ئازادیخوازی و خەباتی گەلی کورد لە پێناو ڕەتکردنەوەی بن دەستی و وەدیهێنانی مافەرەواکانی بکوژێتەوە ، پەیامێکی ئاشکرا روون بوو بۆ هەموو ناوچەکەو جیهان ، تا کوردستان خاوەن پێشمەرگە و کوردێکی دڵسۆز بێت ، هیچ دوژمن و داگیرکەرێک ناتوانێت کاروانی خەباتی رەوایی بەڵاریدا ببات
دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ڕابەڕایەتی مستەفا بازانی ، لەو ساتە وەختە مێژوویی و سەختانەی کە بەسەر نەتەوەیی کورددا تێدەپەڕین ، بێ هیوایی و تاریکی باڵی بەسەر داهاتووی نەتەوەیی کورد کێشا بوو ، وەک داینەمۆ و ڕۆح بەخشینەوە بوو بە بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کورد ، لە دایکبوونی سەرۆک مسعود بارزانیش لە ژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە شاری مەهاباد ، رۆژێکی مێژووییە بەتایبەتی کە ، ئەم پێشمەر وڕابەرە مێژووییەکەی گەلی کورد هەموو تەمەنی لە نێو ناخۆشی و ئاڵۆزییەکان و لە نێو سەنگەرەکانی پێشمەرگە گەورە بوو ،توانی لە هەموو ڕوویەکی سیاسی ، سەربازی و دیپلۆماسییەوە وەک پارێزەری شکۆ و ماف و دەستکەوتە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان بێت
16ی ئابی 1946 ، رۆژێکی پڕشنگدار ومێژووییە لە بزاڤی رزگاریخوازی نەتەوەی کورددا، کاروان و قوتابخانە و ڕێبازێکی پڕ شانازی و سەروەری هەموو تەمەنی لە پێناو چارەنووسی نەتەوەیەک و بۆ بەدیهێنانی مافەرەواکانی فیدا کردووە و لە پێناوەیشدا دەیان هەزار پێشمەرگە و ڕۆڵەی ئەم نیشتیمان خوێن و گیانیان بەخشیووە و مێژوویی دوێنی و ئێستاش گەواهیدەری مێژوون ، ئامانج و ستراتیژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕابەرایەتی باوکی ڕۆحی نەتەوەیی کورد مستەفا بارزانی نەمر ، دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت بووە بە ئاراستە بەدیهێنانی مافی سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون
هەروەها بنەماکانی کاری پارتی ، تەنها لە چوارچێوەی جوگرافیاییەکی دیاریکرا و بەرژوەندی کەسی و حزبی نەبووە ، بەڵکو هەوڵدان و تێکۆشان بووە لە پێناو بوون بە خاوەن دەوڵەتێکی سەربەخۆیی کوردستان ، نیشتمانێک کە دوور لە ویستی خۆی لەت لەست و بەش بەشکراوە و سەد ساڵیشە هەوڵی لەناوبردن و سووتان و بڕین دەدەرێت وبەڵام بەخوێن و گیانی بەرگری لەمافی سەربەخۆیی خۆی دەکات
هاوکات لەگەڵ یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ، یادی لەدایکبوونی سەرۆک مسعود بارزانییە ، کە هەمیشە بەخوێن و ڕۆحی وەک پێشمەرگەیەکی تێکۆشەر و کۆڵنەدەری ڕێبازی کوردایەتی بووە لەگەڵ پێشمەرگەکان لە نێو یەک سەنگەردا خەباتیان کردووە و هەمیشە پێشمەرگایەتی بە گەورەترین پۆست و شانازی زانیووە و هیچکاتێک خۆی لە پێشمەرگە جیاواز نەزانیووە و لە هەموو بۆنە کان و لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیشدا ناوی پێشمەرگەی وەک سیمبوڵی پێناوسەی خۆی و گەلەکەی بەکارهێناوە ؛ هەموو ئەو دەستکەوت و شانازییانەی لە دوێنی و ئێستاشدا بەدەستهاتووە بەرهەمی خەبات و ماندبوون و تێکۆشانی پارتی و بارزانییە ، بەتایبەتی ئەمڕۆ نەتەوەیی کورد ، خاوەن قەوارەی کوردستان و سەربەرزییە لە ناوچەکەدا وهەموو ئەمانە بە ئاسانی نەهاتوونەتەی و ئەم بونیاتنانە بەهێز و شانازییە بەرهەمی خوێنی ئاڵی هەزاران شەهیدە کە گیان ورۆحیان کردە قەڵغانی پارێزگاریکردن لە ئومێدی نەتەوەیەک ، بەرهەمی قوربانییە بریندارەکان و ئەنفالکراوەکان و کیمیابارانکراوەکان و بنەماڵە سەربەزەکانیانە
هەرەەها خۆڕاگری و دڵسۆزی جەماوەر، کادیر و ئەندامان راستەقینە و دڵسۆز کە چ لەسەردەمی خەباتی شاخ و چ لەئێستاشدا پشتیوانی ئەم ڕێباز و قوتابخانە پیرۆزە بوونە ، هەروەها لێهاتوویی و زانایی سەرکرداییەتییەکی بڵیمەت و ژیر کە توانیویانە لە نێو گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کوردوکوردستان بەرەو کەناری دڵنییایی و سەقامگیری ببەن ؛ بۆیە ، کاتی گەڕانەوەی زیاترە بۆ بەها ئەخلاقی و نەتەوەییەکانی دامەزراندن و گرنگیدانە بە جەماوەری دڵسۆز و ئەوانەی کە لە رۆژە سەخت و دژوارەکاندا پشتیوانی سەرەکیمان بوون ، دانانی کادیری دڵسۆز و شایستە و خاوەن بیروباوەری پتەو لە شوێنە گونجاو وشایستە ، تا بە دڵسۆزی و بیری ژیرانە و هێزو ئیرادەی بڕیاردان و لە نێو تاقیکردنەوەکان و ئاڵۆزییەکاندا بە پارێزراو و بەهێزی بمێنێتەوە و بەرگری لە دۆزی رەوای گەلەکەی بکەن ؛ لە هەمانکاتیشدا لەڕووی رۆشنبیری و ئاگاییەوە ئاگاداری گشت پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان ، پاراستنی ئەم ئەزموون و مێژوو و دەستکەوتانە لە هەرکاتێکی دیکە پێوستی بە تەبایی و ژیری سیاسییە.
بەتایبەتی کە پارتی بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی هەردەم لە پێناو تەبایی نێوماڵی کورد و یەکهەڵوێستی و پارێزگاریکردن لە شوناس و ئاڵا و قەوارەی هەرێمی کوردستان هەمیشە دەستپێشخەر و باجی گەورەشی لەو پێناوەدا بەخشیووە ، تەنها ئامانجی ئاشتی و پێکەوەژیان و دادپەوەری و زمانی گفتوگۆ بوو لە پێناو نەتەوەیەک بۆ گەیشتن بە مافی دەوڵەتبوون و سەربەخۆیی


































































