ئەڤین ئەبابەکر
یەکێک لە گرنگترین چەمکەکان کە پێویستە دووبارە پێناسە بکرێتەوە سیاسەتە، پێش ئەوەی سیاسەت بچێتە ژێر دەسەڵاتی پیاوێکی پاوانخواز و وەک کردەوەیەکی پیاوانە لێکبدرێتەوە، وەک هونەری خۆبەڕێوەبردنی کۆمەڵگە دادەنرا، ئافرەتێک کە بە شێوەیەکی تەواو سروشتی لەلایەن کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسییەوە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو کۆمەڵگەیە هەڵبژێردرا، نەک بۆ فراوانکردنی دەسەڵات کە مەبەست لێی بەخشینی مانا بە ئازادی بوو، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە لە ئەدەبیاتی سیاسی ئەمڕۆدا سیاسەت وەک هونەرێک ئاماژەی پێناکرێت بەڵکو وەک زانستێک کە تایبەتە بە چینی زلهێز و ئەم زانستە تەنها باس لە بابەتەکانی پەیوەست بە حکومەت دەکات، بەم پێناسەیە و ئاگاداربوون لەوەی کە حوکمڕانی ئەو پیاوە پاوانخوازەی کە ئیدارەی بە کۆمەڵی لەناوبرد و لە شوێنیدا بە بەڕێوەبردنی دەوڵەت گۆڕی لادانێکی لە پێناسەی سیاسەتدا دروستکرد.
ماکیاڤێلی، زانای ئیتاڵی، دەڵێت: سیاسەت بە هەر جۆرە هەوڵ و فێڵ و فریودانێک بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵاتە.
فەیلەسوف و لێکۆڵەری فەرەنسی، پۆڵ جانێت، سیاسەت بە بەشێک لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان دەزانێت کە باس لە بناغە و بنەماکانی حکومەت دەکات.
لە بنەڕەتدا سیاسەت بریتییە لە کردەی ئازادی و یەکسانی و دیموکراسیکردن کە کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسی لە ژێر هەر مەرجێکدا ئەم کوالیتییە یان بوونە درک پێدەکات ئازادی لە سروشتی سیاسەتدا شاراوەتەوە ئەو کۆمەڵگە و گەلانەی کە بە سیاسی دەبن، ئەوانەن کە ئازاد دەبن”.
کۆمەڵگەی سیاسی بریتییە لە کۆمەڵگەیەک کە هەموو مرۆڤەکان چ نێر بێت یان مێ، بەبێ گوێدانە هەر جیاوازییەک بەشداری لە کاروباری کۆمەڵگەدا دەکەن و ناسنامە و بوونیان تێیدا پەرەی پێدەدرێت و پارێزراون.
بەڵام لە سیاسەتی پاوانخوازیدا هیچ شوێنێکی دیاریکراو بۆ ئافرەتان نییە و بە پێی ئەو یاسایەی کە حکومەت و دەسەڵات کاری پیاوان و ئافرەتان هیچ جێگایەکی تێدا نییە، ژن لە گۆڕەپانی سیاسی دوور خراوەتەوە و شایستە نییە، به ڵام ئه مڕۆ ئه وه ی ده بینین له دوو توێژی گرنگی کۆمه ڵگەدا، ژن و لاوان نامۆبوونێکی قووڵ بەرەو سیاسه ت دروست بووه له کاتێکدا ئەوانه ی پێویسته له م بواره دا زیاتر له چین و توێژه کانی تر ڕۆڵیان هه بێت ژن و گه نجن.
زەلیلکردن و بێبەهاکردنی ژنان لەلایەن سیستەمی پیاوسالاری تاکڕەو و بێبەشکردنی ژنان لە هەموو دەرفەتێک بۆ بەشداری سیاسی، وایکردووە نەتوانن وەک پێویست لە کاروباری سیاسیدا جێگەی خۆیان بگرن و تەنانەت باوەڕیان بەوە هەبێت کە سیاسەت کاری ژن نییە.
ژنێک کە خوڵقێنەری کۆمەڵگەی نیۆلیتیک بوو و بۆچوونی خۆی دەربڕی و وەک دەسەڵاتێکی شەرعی کە کۆمەڵگە پێی سپێردرابوو، بەشداری لە هەموو کاروباری بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەدا دەکرد، لەگەڵ گواستنەوە بۆ سەردەمی پاوانخوازی پیاو، پاڵیان پێوەناوە بۆ ناو گۆشەیەک و دەمی مۆر کرابوو و هەموو شتێک کە هی ئەو بوو لێی دزرا، بە ماندووبوون و تێکۆشانی ئەو ژنانەی کە ئەم دۆخەیان قبوڵ نەکرد و لە بەردەم ئەم گێچەڵانەدا سوور نەبوونەوە، ئەمڕۆ لە هەندێک شوێنی جیهاندا دەبینین ژنان لە گۆڕەپانی سیاسیدا ڕۆڵیان هەیە، هەرچەندە کەمن بەڵام ئەوەی شایەنیەتی ڕەنگدانەوەی ئەوەیە کە سیستەمی پیاوسالاری زاڵە، ئەو سیاسەتە قبوڵکراوەکانی لە ڕێگەی ئەم ژنانەی کۆمەڵگەوە بە فێڵبازەکانی جێبەجێ دەکات، لە ڕاستیدا دەتوانرێت بڵێین ئەم ژنانە لە ڕاستیدا عەقڵی پیاوان و بەرگێکی مێینەیان هەیە، لەگەڵ سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، ژنانی کورد زۆرترین دەرفەتیان بۆ ڕەخسا بۆ دەربڕینی بۆچوون و بەشداری سیاسی خۆیان و توانیان بۆ جیهان بیسەلمێنن کە ژنان ئازان بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی سیاسی و ئەخلاقی، وەک دەبینین ئەو ژنانەی کە تەنانەت مافی ئەوەیان نەبووە لەسەر بچووکترین شتەکانی کۆمەڵگەی فیۆداڵی کوردستان لێدوان بدەن.