وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ” ئۆتاوا پێنج کەسی بەپێی “ڕێساکانی ڕێوشوێنی ئابووری تایبەت بە(ئێران)” سزا داوە بەهۆی بەشداریکردنیان لە چالاکییە سەربازی، یاسایی و پەیوەندییەکان، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی كەنەدا ناوەكانی ئاشكرا نەكردووە.
بە گووتەی ئانیتا ئاناند، وەزیری دەرەوەی کەنەدا، سزاکان بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی و سپای پاسداران دەکەنە ئامانج، بە هۆی ئەو کارانەی کە ئازادی کەشتیوانییان لە گەرووی هورمز تێکداوە بەهۆیە ئاسایشی نێودەوڵەتییان خستووەتە مەترسییەوە.
ئاناند، جەختی لەوە کردەوە: “ئازادی گەشتکردن لە گەرووی هورمز بۆ بازرگانی جیهانی و ئاسایشی وزە گرنگە، ئەم سزایانە ئەو کەسانە دەکەنە ئامانج کە کردەوەکانیان ئەم بنەمایانە تێکدەدەن. کەنەدا داوا لە ئێران دەکات گرژییەکان کەمبکاتەوە و ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکانی دەریایی بگرێت”.
زیاتر روونكراوەتەوە ، ئەو ڕێوشوێنانە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانی کەنەدا گیراونەتەبەر، پەیامێکی ڕوون لە بەردەوامی ئیدانەکردنی چالاکییە ناسەقامگیرییەکانی تاران لەلایەن ئۆتاوا دەنێرێت. هەروەها کەنەدا جەختی لە پابەندبوونی خۆی بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری لەم ڕێڕەوی ئاوییە ستراتیژییە کردەوە.


































































