مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، سەركەوتنی سوپای وڵاتەكەی لەبەرامبەر ئەمەریكا ڕاگەیاند و دەڵێ “هێزەكانمان چۆكیان بە بەهێزترین سوپای جیهاندا دا.”
ئەمڕۆ شەممە 15ـى ئابی 2026، ئەحمەد وەحیدی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، لە پەیامێكی دا كە ئاراستەی هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكەی كرد، ڕایدەگەیەنێت “ئەو شكۆ و مەزنیتییەی خەباتی بێوێنەتان دژ بە دوژمنانی مرۆڤایەتی لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا جیهانی سەرسام كردووە.”
وەحیدی جەخت لەوە دەكاتەوە “هێزەكانمان بە پشت بەستن بە خودای گەورە، سەركەوتن لە دۆخێكی زۆر سەختدا، بە هێرشبردن و بەرگرییە سەركەوتووەكان لەژێر بارانی گوللە دا، چۆكیان بە سوپایەك دادا، كە بەهێزترین سوپای جیهانە.”
































































