بڕیارە تاوەکو ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پارەی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە بگاتە هەولێر، هاوکات وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە بۆ ئەوەی بە سێ ڕۆژ دابەشکردنی مووچە کۆتایی پێ بهێنێت.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەکارییەکی بۆ دابەشکردنی مووچە کردووە و بە گەیشتنی پارەکە، خشتەی دابەشکردن بڵاو دەکرێتەوە. سەبارەت بە کورتهێنانی 120 ملیار دینارەکەش، لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە دەستیان بە کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ کردووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ گەیشتنی 840 ملیارەکەی بەغدا، بەبێ دواکەوتن و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن.


































































