گووتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق ئاشکرای کرد، بزووتنەوەکەیان بە هیچ شێوەیەک چەکەکانی رادەستی دەوڵەت ناکات و، پرسی کۆکردنەوەی چەک پلانێکی ئەمریکی-ئیسرائیلییە دژی هێزەکانی مقاوەمەی ئیسلامی.
لە لای خۆشیانەوە ئەمڕۆ چەند سەرچاوەیەكی عێراق بە شەرق ئەوسەتیان راگەیاندووە، حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی عەلی زەیدی، پلانێكی داناوە بۆ ئابڵۆقەی بارەگا و بنكەی میلیشیاكانی سەربە ئێران و ئەمەیش وەك هەنگاوی یەكەم دەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەیان.
حوسێن عەلی مووسەوی، گووتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ‘روسيا اليوم’، ئاماژەی بەوە کرد، پرسی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، تەنیا چەکەکانی بەرەی مقاوەمە دەکاتە ئامانج، ئەمەش بە فەرمان و داواکاریی ئەمریکا و ئیسرائیلە.
گووتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق، هاوکات جەختی لەوە کردەوە، بزووتنەوەکەیان بە هیچ شێوەیەک چەکەکانی خۆی رادەست ناکات و پرسی دەستبەسەرداگرتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کە لەلایەن لایەنە فەرمییەکانەوە راگەیەنرا، شانۆگەرییەکی دروست کراوە و هیچ راستییەکی تێدا نییە.”
ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ پێنجشەم 13ی ئاب، چەند سەرچاوەیەكی عێراق بە شەرق ئەوسەتیان راگەیاندووە، حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی عەلی زەیدی، پلانێكی داناوە بۆ ئابڵۆقەی بارەگا و بنكەی میلیشیاكانی سەربە ئێران و ئەمەش وەك هەنگاوی یەكەم دەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەیان.
رۆژنامەكە باسی لە وردەكاریی پلانەكە كردووە و دەڵێ، “هێزەكانی سوپا و دژەتیرۆر دوای 30 ئەیلوول، لە دەوربەری بنكەكانی میلیشیاكان بڵاو دەكرێنەوە و رێگەی هاتوچۆیان دەگرن، بە ئامانجی ئەوەی جووڵەی گەیشتنی هاریكاری بۆ ئەو بنكانە سنووردار بكرێت”.
هەر تایبەت بەم پرسەوە ماڵپەڕی حوڕە ئاشكرای كرد، رۆژی دووشەمی رابروو هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق، هەوڵیان داوە ئابڵۆقەی جورف سەخەر بدەن و میلیشیاكانیش خۆیان ئامادە كردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەیان، كەچی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، گەیشتووەتە بەغدا و رێگەی نەداوە بەریەككەوتن لە نێوانیان روو بدات.


































































