ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
بە پاڵپشتی سەرۆکایەتی شارەوانی ڕواندز بە هاوکاری ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕواندز خولێکی تێنسی سەر زەوی بۆ گەنجانی ڕواندز ئامادە کرابوو
ئەمڕۆ ١٣ ئاب ٢٠٢٦ کاتژمێر 6ی ئێوارە کۆتایی بە خولەکە دێنن و یاری کۆتایی لەنێوان دوو لەباشترین یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق (ئاکام دڵزار – احمد شێروان) ئەنجام دەدرێت.
یاری ئەمڕۆ جیاواز دەبێت چونکە هەردوو یاریزانەکە بەشداری چەندان پاڵەوانیەتی دەرەوەی عێراقیان کردووە و کوردن، ئەم چالاکییە بە ئامانجی پەرەپێدانی وەرزش و پشتگیریکردنی تواناکانی گەنجان و وەرزشکاران ئەنجام دەدرێت، ئەم چالاکییە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی وەرزش و پشتگیریکردنی وەرزشکاران.


































































