
عەباس ئێراقچی، ڕۆژی پێنجشەممە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، سەبارەت بە هەڵسەنگاندنەکانی واشنتۆن بۆ گەرووی هورمز هۆشداریدا و ئاماژەی بە “شکستەکانی هەواڵگری ئەمریکا”دا.
ئێراقچی لە پەیامەکەدا نووسیویەتی: “ئەمریکا لە مێژە بەدەست لێكدانەوەی هەڵەوە دەناڵێنێت كە هۆكارەكەی شکستی هەواڵگرییە.
زیاتر نووسیویەتی ” نموونەیەکی سەرەکی شەڕی دژی ئێران بوو، ئێستا، لێكدانەوەی هەڵەیەكی لەوە گەورەتر سەبارەت بە گەرووی هورمز دەكات”.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی قسەکانیدا نووسی: لە هەواڵی ساختە خراپتر زانیاری ساختەیە. ئاگاداربە.


































































