ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ئۆتۆمبێلێک کە بە هایدرۆجین کاردەکات، ژمارەی پێوانەیی نوێی خێرایی زەوی تۆمار کرد
کۆمپانیای ئەندازیاری بەریتانی JCB ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی جیهانی خێرایی وشکانی بۆ ئۆتۆمبێلێکی هایدرۆجینی تۆمارکرد. ئۆتۆمبێلەکە ڕیکۆردی پێشووی خێرایی هایدرۆجینی شکاند لەکاتێکدا وەبەرهێنانی JCB لە تەکنەلۆژیای سووتانی هایدرۆجین وەک بەدیلێکی سفر کاربۆن بۆ ئامێرە قورسەکان کاردەکات.
بەپێی ماڵپەڕی : aljazeera.com کۆمپانیای JCBی بەریتانی بەم هەنگاوە توانیویەتی پێشکەوتنێکی گەورە لە بواری بەکارهێنانی هایدرۆجیندا تۆمار بکات. جیاواز لەو ئۆتۆمبێلە هایدرۆجینیانەی کە پشت بە خانەی سووتەمەنی (Fuel Cell) دەبەستن بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، ئەم ئۆتۆمبێلەی JCB راستەوخۆ هایدرۆجین لە ناو بزوێنەرەکەیدا دەسووتێنێت.


































































