ماڵپەڕی “حورە”ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەنەبووە بە هیچ شێوەیەک چاوی بە ئیسماعیل قا.ئا.نی فەرماندەی فەیلـ.ـەقی قودس بکەوێت. زەیدی پێداگری لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت سەرجەم گرووپە چەکدارەکانی وڵات، بێ جیاوازی، تەواوی چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت بکەن.
بەپێی زانیارییەکان، قا.ئا.نی هەوڵێکی زۆری داوە بۆ ناوبژیوانی تا ڕێگری لە پێکدادانی سەربازی بکات، بەڵام زەیدی پێشنیازی هێشتنەوەی چەکی ڕەتکردەوە، تەنانەت ئەگەر هێرش بۆ سەر ئەمریکا و کەنداو ڕابگرن. هاوکات لە بابل تۆڕێکی چەکداریی پلاندانی هێرشی درۆنی دەستگیرکرا.
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەیەوێت تەنها پەیوەندییەکی سیاسی لەگەڵ تاراندا هەبێت. زەیدی ڕەتیدەکاتەوە مۆڵەت بداتە هیچ فەرماندەیەکی سەربازی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیدا بکات، ئەمەش وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ چەسپاندنی یاسایە.


































































