زاری کرمانجی
ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد كە بە دەنگی هاووڵاتییانی سنووری هەرێمی كوردستان گەیشتوونەتە كورسییەكانی پەرلەمان ئامادە نین واژوو لەسەر ئەو یاداشتێك بكەن بۆ ئەوەی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی بكەن تا بەشە نەوتی هەرێمی كوردستان زیاد بكرێت، و قەیرانی كەمی سووتەمەنی و گرانی نرخی نەوت و بەنزین كمتر ببێتەوە .
بە پێی بەدواداچوونەكانی زاری كرمانجی، 166 پەرلەمانتار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق واژوویان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی پەرلەمان بە فەرمی داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق بکات پشکی هەرێمی کوردستان لە نەوت زیاد بکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانی بەنزین، بەڵام پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن واژوویان نەکردووە.
پەرلەمانتارێكی كورد كە ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە لۆبی كردن و كۆكردنەوەی واژووی پەرلەمانتاران، سەرسووڕمانی خۆی لە هەڵوێستی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن بە تایبەتی كوردەكان دەربڕی كە لە جیاتی پاڵپشتی كردن و لۆبی كردن بۆ ئەم بابەتە كەچی دژایەتی دەكەن و ئامادە نین واژوو لەسەر یاداشتەكە بكەن ، ئەو پەرلەمانتارە گووتی ” ئەمە لە هیچ شوێنێكی جیهان نەبیندراوە، مەگەر لە لای ئەو كەسانەی لایان گرینگ نەبێت هاووڵاتییانی وەڵاتەكەیان چۆن دەژین و چیان بەسەر دێت “.


































































