زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ٢٠١٤ەوە هەر دوو کۆمپانیای گوگڵ و فەیسبووک کەمتر لە نیوەی بازاڕی ڕیکلامی دیجیتاڵی ئەمریکایان هەیە، ئەمەش لە ئەنجامی زیادبوونی کۆمپانیاکان و کێبرکێی نێوانیان دروست بووە.
مێتا و ئەلفابێت باڵادەستییان لە بازاڕی ڕیکلامی دیجیتاڵیدا لەدەستداوە. ئەم دوو کۆمپانیایە ساڵانێکە یەکەمن لەم بوارەدا، بەڵام ڕاپرسیەکان دەریدەخەن کە ڕکابەرەکانی کۆمپانیای مێتا و ئەلفابێت وەک ئەمازۆن، تیک تۆک، مایکرۆسۆفت و ئەپڵ ئاستێکی زۆر باشتریان لە پێشووتر هەبووە و بونەتە هۆی کەمبوونەوەی پشکی رێکلامەکانی فەیسبوک و گوگڵ.
ئامارە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە پشکی کۆمپانیای مێتا و ئەلفابێت لە بازاڕی ڕیکلامی ئەمریکی ئەمساڵ بە ڕێژەی 2.5% دابەزیوە و گەیشتووەتە 48.4%. ئەمە یەکەمجارە لە دوای ساڵی ٢٠١٤ەوە کە ئەلفابێت و مێتا زۆرینەی بازاڕی ڕیکلامی ئەمریکا کۆنترۆڵ نەکەن.