زاری كرمانجی :
ناڕەزایی و سەلماندنی ناسنامە، شێوازێكی نوێی وەرگرتووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەشێكی زۆر لە دیواری شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە دروشمی “من ئێرانی نیم”نەخشێنراوە و بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش نیگەرانە .
چالاكوانێكی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە پۆستێكی دا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند “تۆقاندن و سێدارە و كوشتن و زیندانی و بە سەربازیی كردنی شارە كوردییەكان، نەیانتوانی هاونیشتمانییان لە داواكردنی مافەكانی خۆیان سارد بكەنەوە.”
دەشڵێت “لە ئێستادا كوردان شێوازی نوێی بەرەنگاربوونەوە و خەبات و گەیاندنی پەیامیان گۆڕیوە بۆ نووسینی دروشمی “من ئێرانی نیم” لەسەر دیواری شارەكان.”
ئەم چالاكوانە كوردە جەخت لەوە دەكاتەوە كە ناوەڕۆكی ئەم چالاكییە دەربڕی ئەو ڕاستییە كە دانیشتووانی ناوچەكە خۆیان بە خاوەنی ڕاستەقینەی خاكەكەیان دەزانن و هێزەكانی ئێران وەك لایەنێكی داگیركەر دەبینن كە ناتوانن ئیرادە و خواستە نەتەوەیییەكانیان كۆتایی پێ بهێنن.


































































