ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستان: لە کەرنەڤاڵێکی گەورەدا پێنج گرێبەستی نوێی واژوو کرد و لە ماراسیمێکی تایبەت یاریزانە نوێیەکانی بە هاندەران ناساند
بەپێی ماڵپەڕی : ntvspor یانەی ئامەد سپۆرتیف فالیتلەر مەراسیمێکی تایبەت بۆ ناساندنی یاریزانە نوێیەکانی ئەنجامدا. بە ئامادە بوونی هەزاران هاندەر ئەو مەراسیمە لە بەردەم ئامەدستۆر لەسەر جادەی یاریگا لە ناوچەی کایاپنار لە ناوەندی شار بەڕێوەچوو، جەماوەرێکی زۆری هاندەرانی تیپی سەوز-سووری بەخۆیەوە بینی.
یاریزانە نوێیەکان – محەمەد خەلیل تەمەن ٢٥ ساڵ، یرا سۆری نەیجیریای تەمەن ٢٦ ساڵ، ساموێل بالێی سویسری تەمەن ٢٥ ساڵ، گۆخان گولی تەمەن ٢٨ ساڵ لەدایکبووی ئەڵمانی و یاریزانی بە ڕەچەڵەک تورک و ڕایان لوتین تەمەن ٢٣ ساڵ لە فەرەنسا – گەیشتنە شوێنی یارییەکە.
ناهیت ئێرن، سەرۆکی یانەی ئامەد سپۆرتف فالیەتلەر بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، لەدوای سەرکەوتنیان بۆ خولی نایابی ئینگلیزی، ئامەد سپۆرتف فالیەتلەر کاردەکات بۆ دروستکردنی پێکهاتەیەکی نوێ و خۆئامادەکردن بۆ خولی نایابی ئینگلیزی.


































































