مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا (سێنتكۆم) لە ڕاگەیاندراوێكی دا ئاشكرای دەكات كە زیاتر لە 20 كەشتی جەنگی ئەمەریكا بۆ پاڵپشتیكردنی ئەركە سەربازییەكان و جێبەجێكردنی توندی گەمارۆی ئابووریی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیركراون.
بە گوێڕەی ڕاگەیندراوەكەی سێنتكۆم تا 9ـى 8ـى 2026، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا 55 كەشتی بازرگانی ناچار كردووە ڕێڕەوی خۆیان بگۆڕن و دوو كەشتیی لەكارخستووە و دوو كەشتی دیكەشی وەستاندووە بۆ ئەوەی دڵنیا بێت لە پابەندبوونیان بە ڕێساكانەوە.


































































