زاری كرمانجی
وەزارەتی دارایی عێراق دەستی كردووە بە كۆكردنەوەی داهات بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و پێشبینی دەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە مۆوچە ڕەوانە بكرێت .
حكوومەتی عێراق كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی هێناوە، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی كوردستان ڕەوانە بكات .
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بە غدا بە زاری كرمانجی گووت:” مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هیچ كێشیەكی نییە، وەكو مانگەكانی دیكە ڕەوانە دەكرێت .
گووتیشی:” بۆ ئەم مانگە 841 ملیار دینار بۆ مووچە ڕەوانە دەكات و 120 ملیار دینار كە وەك داهاتی ناوخۆی كوردستان دیاری كراوە لە پارەكە كەمكراوەتەوە .
بەپرسانی باڵای عێراق لە نێویاندا عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق و خودی وەزیری دارایی عێراق، لە بارەی كوردستان ئاماژەیان بەوەداوە كەوا هیچ جیاكاریەك ناكەن و مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاكانی عێراق خەرج دەكرێت .


































































