دەربارەی بەرزکردنەوەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران، وەزارەتی پەروەردە نووسراوێك ئاراستەی تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان دەكات.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كە رۆژی 9ی ئابی 2026 دەرچووە تیایدا هاتووە:”بەمەبەستی ئامادەکردنی بوودجەی ساڵی 2027 و داوا دەکەین بەپەلە کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ بەرزکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان لە میلاكی ساڵی 2027.”
هەروەها داواکراوە نووسراوەكە جێبەجێ بكرێت و ڕەوانەی وەزارەت بكرێتەوە.
بەپێی ئەو زانییانەی لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز) دراون، سێ خشتەی تایبەت بە بودجەی 2027ی عێراق لە لایەن دارایی فیدراڵ دراوەتە تیمی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و بە ئەلیكترۆنییش خشتەكان هەنە و كاریان لەسەر دەكرێت.
سەرچاوەكە جەختی كردەوە، وەزارەتی دارایی خەمڵاندنی خۆی كردووە بۆ بودجەی پێویست بۆ مووچە و پلەبەرزكردنەوە و خەرجیی بەکارخستن و وەبەرهێنان، لەگەڵ داواکردنی دامەزراندنی میلاکی پێویست بۆ هەرێمی کوردستان.


































































