دژهتیرۆری كوردستان ڕایگهیاند، لە 10ی ئابی 2014 بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆک مەسعود بارزانی، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، توانییان ئەفسانەی داعش تێک بشکێنن و شارۆچکەی مەخموور ئازاد بکەن.
ئهمڕۆ دووشهممه 10ی ئابی 2026، دژهتیرۆری كوردستان ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، دوای ئەوەی لە سەرەتاکانی مانگی ئابی 2014، تیرۆریستانی داعش هێرشیان هێنایە سەر قەزای مەخموور و بەشێکی زۆری سنووری قەزاکەیان داگیر کرد، بەهۆیەوە دەیان هەزار هاونیشتمانی ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و ئاوارە بوون.
ئهوهش خراوهته ڕوو، داعش پلانی ئەوەبوو دوای داگیرکردنی مەخموور، پێشڕەوی بەرەو شاری ھەولێر بکات و قەبارەی ھێرشەکانی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان فراوانتر بکات، بەڵام سەرۆک مەسعود بارزانی وەک پێشمەرگە و ڕابەر و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕێگری لەو پلانە نەگریسە کرد. لە 10ی ئابی 2014 بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆک مەسعود بارزانی، هێزی پێشمەرگەی کوردستان توانییان ئەفسانەی داعش تێک بشکێنن و شارۆچکەی مەخموور ئازاد بکەن.


































































